لۆكه هۆكاری كه‌مده‌ركه‌وتنی ئاشكرا كرد
وێستگه نیوز –
خانمه گۆرانیبێژ لۆكه زاهیر رایگه‌یاند كه نایه‌وێت به هه‌ق و ناهه‌ق هه‌ر هه‌بم، نایه‌وێت له پێناو مانه‌وه‌ی مێژویه‌ك له كاڵ و كرچی بۆ خۆی تۆمار بكات.
لۆكه زاهیر خانمه گۆرانیبێژ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینیستاگرام بۆ هه‌وادارانی نووسیویه‌تی: "زۆر ده‌پرسن كه من بۆ كه‌م كه‌م ده‌رئه‌كه‌وم".
لۆكه ده‌ڵێت: "له راستیدا من نامه‌وێت به هه‌ق و ناهه‌ق هه‌ر هه‌بم، نامه‌وێت له پێناو مانه‌وه‌م مێژوویه‌ك له كاڵ و كرچی بۆ خۆم تۆمار بكه‌م".
ده‌شڵێت: "به‌ڕاستیش لێتان نه‌شارمه‌وه من زۆر بڕوام به‌م شه‌پۆله كاتییه‌ی سۆشیه‌ڵ میدیایه نییه".
ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ده‌مه‌وێت هونه‌ره‌كه‌می لێ بپارێزم به‌ڵام جاروبار ده‌رده‌كه‌وم له‌به‌ر گوێگره شیرینه‌كانم، چونكه پێم وایه زۆر ده‌ركه‌وتنیش باجی خۆی هه‌یه".
له كۆتاییدا لۆكه زاهیر مژده ده‌داته هه‌وادارانی و رایگه‌یاندووه كه "چاوه‌ڕێی گۆرانی (بۆكێ ده‌گری)م بن له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیك".
لۆکە زاهیر یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژەکانی کوردستان و ساڵانێکی زۆرە کاری هونەری دەکات و دانیشتووی دەرەوەی کوردستانە، جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی و فارسیش گۆرانی وتووە.
PM:07:17:06/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 8006
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت