كچی شه‌هیده‌كه گه‌ڕایه‌وه بۆ ئێن ئاڕ تی
وێستگه نیوز – ڤیڤیان فه‌تاح بێژه‌ر و پێشكه‌شكار و كچی شه‌هیده‌كه گه‌ڕایه‌وه كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی.
ژاڵه محه‌مه‌د په‌یامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند كه "شوكر بۆ یه‌زدان كه ڤیڤیان به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕایه‌وه...".
ژاڵه محه‌مه‌د نووسیویه‌تی: "ڤیڤیان، بێژه‌ر و پێشكه‌شكاری NRT باوكی دوو ساڵ پێش ئێستا له قامیشلو شه‌هید بوو و خۆشی منداڵی گه‌وره‌ی ماڵه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ڤیڤیان بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه رووماڵی به‌رخۆدانی عه‌فرین بكات، وه‌ك نێردراویی NRT سه‌ردانی ڕۆژئاوای كرد و له ماوه‌ی ده رۆژدا بوێرانه توانی رووماڵی راسته‌وخۆ بكات و چه‌ند راپۆرت و به‌رنامه و به‌دواداچوونێك ئاماده بكات".
ژاڵه محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "وه‌ك وه‌فایه‌ك به‌شێك له هاوڕیانی به‌خێرهاتنی ڤیڤیانمان كرد".
ڤیڤیان فه‌تاح ئه‌و خانمه بوو كه زۆر جار به قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی ره‌نگ زه‌رده‌وه له ناو عه‌فرین ده‌رده‌كه‌وت رووماڵی رووداوه‌كانی ئه‌و شاره‌ی ده‌كرد كه زیاتر له مانگێكه له‌لایه‌ن سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشیای سوپای سوریای ئازاد كه له‌لایه‌ن توركیاوه پشتیوانی ده‌كرێن، هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی شه‌هید و بریندار بوون.
PM:06:03:05/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 56835
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت