سنگڕوته‌كه چی به برلسكۆنی وت
وێستگه نیوزـ
چالاكوانێكی رێكخراوی فیمن كه به "سنگ روته‌كان" ناسراون به‌ره‌نگاری سیلڤیۆ برسلكۆنی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری ئیتالیا بووه‌وه كه به‌شداریی له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌كرد.
سنگڕوته‌كه‌ی رێكخراوی فیمن چووه سه‌ر ئه‌و سندوقه‌ی برلسكۆنی كارتی ده‌نگدانه‌كه‌ی تێكرد له‌گه‌ڵ له‌پڕده‌ركه‌وتنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئیتالیاش كشایه دواوه و پاسه‌وانه‌كانی بردیانه ده‌ره‌وه.
چالاكوانه‌كه‌ی رێكخراوی فیمن له‌سه‌ر سنگی نوسیبوی: "برلسكۆنی، تۆ ئیكسپایه‌ر بویت" ، دواتریش پاسه‌وانانی بنكه‌ی ده‌نگدانه‌كه، سنگڕوته‌كه‌یان له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدانه‌كه هێنایه خواره‌وه و بردیانه ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه.
كاروانی سیاسیی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیتالیا، سیلڤیۆ برلسكۆنی، زنجیره‌یه‌ك ئابڕوچون و دادگایی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ڕه‌وشتی و خۆدزینه‌وه له باج به‌خۆوه بینی تا وای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد له مانگی تشرینی دووه‌می 2011 واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
یه‌كێك له دیارترین ئابڕوچونه‌كانی برلسكۆنی، په‌یوه‌ندیی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره بوو به خانمه سه‌ماكارێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی به‌ناوی كه‌ریمی مه‌حروقی كه نازناوه‌كه‌ی روبی بوو، له حوزه‌یرانی 2013ش له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار به‌ناوی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه، دادگای ئیتالیا سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر برلسكۆنیدا سه‌پاند و تا ساڵی 2019 گرتنه‌ده‌ستی هه‌ر پۆستێكی لێ قه‌ده‌غه كرد.
PM:06:49:04/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 18870
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت