مردن له‌م شاره‌دا قه‌ده‌غه‌یه
وێستگه نیوزـ
ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌واڵی مردنی كه‌سێك بدات كه به روداوێكی كوشنده یان جه‌ڵته‌ی دڵ گیانی له‌ده‌ستدابێت، ئه‌وا له شاری لۆنگییرباین-ی Longyearbyen نه‌رویج كه‌سی به‌خاكی ناسپێرێت، چونكه مردن له‌و شاره قه‌ده‌غه‌یه.
شاری لۆنگییرباین-ی نه‌رویج ده‌كه‌وێته دورگه‌یه‌كی ئه‌وپه‌ڕ بالوكری نه‌رویج و گۆی زه‌وی، له روی سه‌رجه‌م كۆڵه‌كه‌كانی ژیانه‌وه به یه‌كێك له شاره نامۆكانی سه‌ر گۆی زه‌وی هه‌ژمار ده‌كرێت كه زانا و كرێكارانی كانه خه‌ڵوزه‌كان شانبه‌شانی یه‌كتر تیایدا ده‌ژین.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك به مردێنی ئاسایی یان جه‌ڵته یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه بمرێت، ئاوا له شاری ناوبراو به روداوێكی نایاسایی هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌موو دانیشتوانی شاره‌كه‌ش به‌وه ده‌زانن.
به‌رپرسانی شاره‌كه ئامۆژگاری كراون ئه‌وه‌ی پێویست بێت بۆ مردن و كفن و دفنێكی شایسته ئاماده‌ی بكه‌ن و مردوه‌كانیان دوور له‌و شاره به‌خاك بسپێرن.
زاناكان هۆكاری ریگریكردن له مردن له‌و شاره ده‌گڕێنه‌وه بۆ مه‌ترسیی بڵاوبونه‌وه په‌تای كوشنده، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه ئه‌وه‌نده سارده، ته‌رمه‌كانی ناو گۆڕستانی ئه‌و شاره، شی نابنه‌وه و له‌ناوناچن، هه‌ربۆیه ده‌یان ساڵه ئه‌و گۆڕستانه داخراوه.
ساڵی 1998 زاناكانی شاری لۆنگییرباین-ی نه‌رویج ئه‌سه‌واری ئه‌نفلۆنزای ئیسپانیان له ته‌رمه‌كانی گۆڕستانه‌كه‌دا دۆزییه‌وه، ئه‌و ئه‌نفۆنزایه‌ی كه ساڵی 1917 100 ملیۆن كه‌سی كوشت، بۆیه ئه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كیی رێگریكردنه له مردن له‌و شاره.
له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسانی شاره‌كه رێگه به به‌خێوكردنی پشیله و كرینی خواردنه‌وه كحولییه‌كانیش ناده‌ن، به‌ڵكو تكتی تایبه‌تیان بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی دروستكردووه تا له‌و بڕه خواردنه‌وه‌یه زیاتر نه‌كڕن كه به‌رپرسان مۆڵه‌تیان پێداوه.
PM:03:36:02/03/2018
ئه‌م بابه‌ته 4589
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت