سزا درا


وێستگه‌ نیوزـ

دادگایه‌كی میسر سزای شه‌ش مانگ زیندانیكردنی بۆ خانمه‌ گۆرانیبێژێكی ناوداری وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد و تۆمه‌تی له‌كه‌داركردنی "ئابڕوی نیشتمان"ی دایه‌ پاڵ.

تۆمه‌ته‌كه‌ دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی شیرین دێت كه‌ له‌ شاری شارقه‌ی ئیمارات داواكارییه‌كی یه‌كێك له‌ هه‌واداره‌كانی جێبه‌جێ كردووه‌ بۆ وتنه‌وه‌ی گۆرانیی " مشربتش من نیلها " ئامۆژگاریی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئاوی روباری نیل نه‌خورێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ئاوه‌ خه‌ڵك توشی سكچون ده‌كات، داواشی كردوه‌ له‌بری ئاوی نیل ئاوی كانزایی فه‌ره‌نسی بخورێته‌وه‌.

سه‌ندیكای پیشه‌یی موزیك له‌ میسر له‌سه‌ر ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و شیرین تۆمه‌تبار كرد به‌ گاڵه‌كردن به‌ میسر، ئاماژه‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئه‌و خانمه‌ له‌ میره‌جانی موزیكی جیهانی له‌ شاری شاریقه‌ ئه‌و قسانه‌ی كردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ شیرین له‌ ئاهه‌نگێكدا كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌ ئیمارات سازكرا و له‌كاتی داوایه‌ك بۆ وتنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی نیشتمانی، داوای لێبوردنی كرد و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ مه‌به‌ستی میسر و خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ دادی نه‌دا و دادگا سزای شه‌ش مانگ زیندانی و غه‌رامه‌كردنی به‌ 10 هه‌زار جونه‌ی میسری بۆ ده‌ركرد له‌گه‌ڵ پێدانی مافی تانه‌دان له‌و بڕیاره‌.


PM:11:42:27/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو