ئه‌و ئابڕوچونانه‌ی ته‌ختی سیاسه‌تمه‌دارانیان هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
دوای ئه‌و فشارانه‌ی له‌پای په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خانمه فه‌رمانبه‌رێكی پێشوو هه‌یبوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاند كه به‌نیازه واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
جۆیس و ڤیكی
تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی بڵاویكرده‌وه: بارنابی جۆیس، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاند كه واز له سه‌ركردایه‌تیی حزبی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت كه هاوبه‌شی حكومه‌ته ئیئتلافییه‌كه‌ی مالكۆلم تۆرنبول-ی سه‌رۆك وه‌زیرانه، ئه‌مه جگه‌له‌وه جۆیس وازیش له پۆسته حكومییه‌كه‌ی وه‌ك جێگری سه‌رۆك وه‌زیران ده‌هێنێت.
تۆڕی بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه میدیاكانی ئوسترالیا ئاشكرایان كردووه كه جۆیس په‌یوه‌ندیی به راوێژكاره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی پێشووی به‌ناوی ڤیكی كامپیۆن هه‌بووه و ئێستاش منداڵێكی لێ هه‌یه، هه‌ربیه فشارێكی زۆر خراوه‌ته‌سه‌ر جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا تا ده‌ستبه‌رداری پۆسته حكومی و حزبییه‌كه‌ی بێت.
باس‌وخواس له‌سه‌ر ڤیكی و ئه‌و سیاسه‌تمداره باڵایه‌ی ئوسترالیا له مانگی شوباتی 2017 بڵاوبوه‌وه كه ئه‌و دوانه پێكه‌وه له باڕێكی شاری سیدنی بینرابون، به‌ڵام جێگری سه‌رۆك وه‌زیران تا سه‌ره‌تای مانگی شوباتی 2018 دانی به‌و په‌یوه‌ندییه‌دا نه‌نا.
ئۆلاند و جولی
ساڵانی كۆتایی ولایه‌ته‌كه‌ی فرانسوا ئۆلاند، سه‌رۆكی پێشوی فه‌ره‌نسا پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری به‌خۆوه بینی، میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ش زۆربه‌ی هۆكاره‌كه‌یان بۆ په‌یوه‌ندیی ئۆلاند به خانمه ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسا، جولی غاییه‌وه گرێدا و باسیان له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیی سۆزدارییان هه‌بووه.
ئۆلاند كه له‌ژیانیدا هاوسه‌رگیریی نه‌كردووه، پێشتر په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵێكی ناو حزبه‌كه‌ی به‌ناوی سیگۆلین رۆیال هه‌بوو و پێكه‌وه به‌بێ هاوسه‌رگیری چوار منداڵیان خسته‌وه، دواتر ئۆلاند لێی جیابوه‌وه و ساڵی 2005 په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ خانمێكی به‌ناوی ڤالیری تریرڤالیه‌ر به‌ست و تا 9 ساڵ به‌رده‌وام بوون.
مقۆمقۆی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رۆك و غاییه ئه‌وكاته گه‌یشته لوتكه كه گۆڤاری باری ماتچ له ساڵی 2014 چه‌ند پارچه‌یه‌كی له كتێبه‌كه‌ی ڤالیری، كۆنه دۆستی ئۆلاند، بڵاوكرده‌وه كه باسی له په‌یوه‌ندیی سۆزداریی نێوان خۆی و سه‌رۆك كردوه، له‌كاتی ئه‌و باس و خواسه‌شدا ئۆلاند له ناوجه‌رگه‌ی په‌یوه‌ندیدا بوو له‌گه‌ڵ سیگۆلینی هه‌ڤاڵی خۆی كه ئه‌و كاته وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی بوو.
ڤالیری له كتێبه‌كه‌یدا باسی له په‌یوه‌ندیی ئۆلاند و جولی غاییه‌ش كردووه كه شه‌وی سه‌ری ساڵ سه‌رۆك به سواری ماتۆڕێك سه‌ردانی كردووه و بۆیه ئه‌و ماتۆڕه‌شی به‌كارهێناوه تا نه‌ناسرێته‌وه.
برسلكۆنی و روبی
كاروانی سیاسیی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی ئیتالیا، سیلڤیۆ برلسكۆنی، زنجیره‌یه‌ك ئابڕوچونی و دادگایی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و به‌ده‌ڕه‌وشتی به‌خۆوه بینی تا وای له سه‌رۆك وه‌زیران كرد له مانگی تشرینی دووه‌می 2011 واز له پۆسته‌كه‌ی بهێنێت.
یه‌كێك له دیارترین ئابڕوچونه‌كانی برلسكۆنی، په‌یوه‌ندیی ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره بوو به خانمه سه‌ماكارێكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبی به‌ناوی كه‌ریمی مه‌حروقی كه نازناوه‌كه‌ی روبی بوو، له حوزه‌یرانی 2013ش له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆسه‌ر كچێكی هه‌رزه‌كار به‌ناوی پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌وه، دادگای ئیتالیا سزای چوار ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر برلسكۆنیدا سه‌پاند و بۆ هه‌موو ژیانی گرتنه‌ده‌ستی هه‌ر پۆستێكی لێ قه‌ده‌غه كرد.
كلنتۆن و مۆنیكا
دیارترین په‌یوه‌ندیی سۆزداری كه ئایینده‌ی سیاسیی خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌ژاند، په‌یوه‌ندیی نێوان بیل كلنتۆن-ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا و مۆنیكا لویسنكی خانمه راهێنه‌ری كۆشكی سپی بوو.
په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوانه له میدیاكانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌نگی دایه‌وه و له كانی یه‌كه‌می 1998 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا به تۆمه‌تی سوێندی درۆ و رێگری له جێبه‌جێكردنی یاسا كلنتۆنی له‌سه‌ركار لابرد، به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی پیران پشتیوانیی كرد و تا ته‌واوبونی ولایه‌ته‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا هێشتییه‌وه.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان كلنتۆن و مۆنیكا زۆر كورت بوو، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌بوو و له جیهاندا هه‌رایه‌كی زۆری نایه‌وه.
بۆڵتۆن و مارنی
هێنری بۆڵتۆن، سه‌رۆكی پارتی سه‌ربه‌خۆیی به‌رتیانیا په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداریی له‌گه‌ڵ خانمه نمایشكارێكی گه‌نجی جلوبه‌رگ به‌ناوی جۆ مارنی هه‌بوو، ئه‌مه له‌نێو حزبه‌كه‌یدا قبوڵكراو نه‌بوو، جگه‌له‌وه‌ش تاتیانا سمورۆڤا، هاوسه‌ری بۆڵتۆن بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ له میدیاكاندا له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه قسه‌ی كرد و وتی كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی بوه‌ته مایه‌ی كێشه بۆخۆی و منداڵه‌كانی.
ناڕه‌زایی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی، ته‌نها هۆكار نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌خۆیی به‌رتیانیا ده‌ستبه‌رداری بۆڵتۆن ببن، به‌ڵكو چالاكییه‌كانی ئه‌و خانمه نمایشكاره‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستێكی باڵای هه‌بوو له كۆتایی هێنان به ژیانی سیاسیی ئه‌و سیاستمه‌داره.
مارنی له بۆنه‌ی ئه‌ڵقه‌گۆڕینه‌وه‌ی نێوان میگان ماركڵ-ی خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مریكایی به شازاده هاریی به‌ریتانیا، رایگه‌یاند كه "ئابڕو"ی خانه‌واده‌ی شاهانه ده‌بات، دواتریش چه‌ندین لێدوانی خراپی دا و ئه‌وه‌ش وایكرد كه پارتی سه‌ربه‌خۆیی له كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت و ته‌نها دوای پێنج مانگ له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حزبه‌كه، بۆڵتن له سه‌رۆكایه‌تی دوربخه‌نه‌وه.
PM:10:10:26/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 12756
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت