به تۆوی كوڕه مردوه‌كه‌ی بوو به نه‌نك
دایکی کوڕەکە
وێستگه نیوزـ
خانمه مامۆستایه‌كی هندستانی تێكۆشا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچۆنێك بێت له كوڕه مردووه‌كه‌ی نه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌به‌كارهێنانی تۆوی هه‌ڵگیراوی كوڕه‌كه‌ی و به‌كارهێنانی منداڵدانی دایكێك بووه خاوه‌نی کچ و کوڕێک.
راجاشیر باتیل، مامۆستایه‌كی هندستانیی ته‌مه‌ن 49 ساڵه و كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی براسامش، له ساڵی 2013 توشی وه‌ره‌مێك بوو له مێشكی‌دا، دوای سێ ساڵ چاره‌سه‌ركردن، به‌ڵام كوڕه‌كه‌ی نه‌ژیا و ساڵی 2016 گیانی له‌ده‌ستدا، دایشكیشی ره‌تیكرده‌وه هیچ پرسه‌یه‌كی بۆ دابنێ و بڕیاریدا كارێك وا بكات كه نه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی ببینێت و ببێته نه‌نكیان.
براسامش دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌ندازیاریی له هندستان له ساڵی 2010 ته‌واو كرد، بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر چووه ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام له‌وێ توشی شێرپه‌نجه‌ی مێشك بوو، دایكیشی به تۆڕی هه‌واڵی بی بی سی راگه‌یاندووه كه زۆر هۆگری ئه‌و كوڕه‌ی بووه، به‌ڵام كه چوه‌ته ئه‌ڵمانیا له‌وێ پزیشكه‌كان وتویانه توشی شێرپه‌نجه بووه و حاڵه‌ته‌كه‌شی چاره‌سه‌ر ناكرێت چونكه نه‌خۆشییه‌كه له پله‌ی پێنج‌دا بووه، بۆیه داوایان لێكردووه پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری تیشك و كیمیایی بۆ بكه‌ن، تۆوی خۆی ده‌ربكات و هه‌ڵی بگرێت.
كوڕه‌كه كه پێشتر هاوسه‌رگیریی نه‌كردبوو، ده‌سه‌ڵاتی دا به دایك و خوشكه‌كه دوای مردنی تۆوه‌كه‌ی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت به‌كار بهێنن، دوای مردنیشی له ته‌مه‌نی 27 ساڵیدا، دایكی دركی به‌وه كرد كه ده‌توانێت به‌و تۆوه نه‌وه‌یه‌ك له كوڕه‌كه‌ی بخاته‌وه و منداڵدانی دایكێكی به‌دیلی به‌كارهێنا تا نه‌وه‌كه‌ی خۆی ببینێت.
دایكه‌كه مامه‌ڵه یاساییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی تۆوی كوڕه‌كه‌ی ته‌واو كرد و له 12ی شوباتی 2018 دوو نه‌وه‌ی له كوڕه مردووه‌كه‌ی خسته‌وه، یه‌كێكیان كوڕ و ئه‌وی دیكه‌یان كچ، دایكه‌كه كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی كوڕه‌كه‌ی خۆیه‌وه نا (براسامش) و كچه‌كه‌شی ناونا (بریشا).
سوبریه بورانیك، خانمه پزیشكی تایبه‌ت به منداڵی بلوری له نه‌خۆشخانه‌ی ساهیادری له نیوده‌لهیی پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئاساییه كار بۆ هێنانه‌كایه‌ی منداڵی له‌وجۆره بكرێت، به‌ڵام بۆ دایكێك كه بیه‌وێت كوڕه مردووه‌كه‌ی له یاده‌وه‌رییدا بمێنێته‌وه، كارێكی ده‌گمه‌نه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه تۆوه‌كه‌ی بۆ هه‌ڵگرتبوو گڕوتینێكی باشی له‌ماوه‌ی دوگیانیدا پێوه به‌دی ده‌كرا كه خه‌می ئه‌وه‌ی بووه نه‌وه بۆ ئه‌و كوڕه مردووه بخاته‌وه و دڵی دایكیشی خۆش بكات.
PM:06:21:24/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 20896
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت