وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا: دامه‌زراندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت راگیرا
وێستگه نیوز -
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت بڕیاری دا به راگرتنی وه‌رگرتنی پرۆپۆزڵ بۆ دامه‌زراندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه، عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 286 كه له رێكه‌وتی 2018/2/22 به ئیمزای (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌رچوه، بڕیاردرا به راگرتنی وه‌رگرتنی پرۆپۆزڵ بۆ دامه‌زراندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان".
عه‌باس ئه‌كره‌م وتی: "ئه‌و بڕیاره بۆ دیراسه‌كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی كوردستانه".
وتیشی: "بڕیاری راگرتنی وه‌رگرتنی پرۆپۆزه‌ڵ بۆ دامه‌زراندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت، هاوكاته له‌گه‌ڵ پێكهێنانی (بۆردی باڵای خوێندنی تایبه‌ت) له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و بۆرده بریتیه له دیراسه‌كردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دۆخی زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵسه‌نگاندیان له‌ڕوی زانستی و ئه‌كادیمی و كارگێڕی و دارایی و ژێرخانه‌وه".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاشكرایكرد كه "ئه‌و بڕیاره كه په‌یوه‌سته به‌ڕاگرتنی وه‌رگرتنی پرۆپۆزه‌ڵ بۆ دامه‌زراندنی زانكۆ و په‌یمانگه‌ی تایبه‌ت له رێكه‌وتی 2018/2/22 چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و تا رێكه‌وتی 2019/12/31 به‌رده‌وام ده‌بێت".
له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان 15 زانكۆی تایبه‌ت هه‌یه، هه‌روه‌ك چه‌ند زانكۆیه‌كی دیكه‌ش دوای تێپه‌ڕبون به پڕۆسه‌كانی دڵنیای جۆری و متمانه‌به‌خشین و سه‌رجه‌م رێكار و رێنماییه یاسایی و كارگێڕییه‌كاندا ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیان بۆ دامه‌زراندن وه‌رگرتووه، هاوكات 10 په‌یمانگه‌ی تایبه‌تیش له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
AM:10:58:23/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1660
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت