سبه‌ینێ‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز –
 وابڕیاره‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان كۆببێته‌وه‌ و داواكراوه‌ چاره‌نوسی میدیای بزووتنه‌وه‌كه‌ یه‌كلایی بكرێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار به‌ وێستگه‌ نیوزی‌ رایگه‌یاند كه‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 2018/2/24 جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "داواكراوه‌ چاره‌نوسی میدیای گۆڕان بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كار و یه‌كلایی بكرێته‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و پرسه‌ به‌ پێی ده‌ستووری‌ ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی جڤاته‌".

جڤاتی نیشتمانی به‌رزترین ناوه‌ندی بڕیاردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی بزووتنه‌وه‌كه‌، دوو مانگ جارێك كۆبوونه‌وه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا پێشنیازی كرد كۆبوونه‌وه‌كانیان بكرێنه‌ مانگانه‌، ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌ كۆی ده‌نگی جڤات په‌سه‌ندكرا.


AM:09:59:23/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو