"لێم مه‌پرسن بۆ گۆڕاوم"
وێستگه نیوزـ
قه‌مه‌ر، خانمه گۆرانیبێژی مشتومڕاویی لوبنانی دوو وێنه‌ی "بوێرانه"ی له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه و به‌و وێنانه هه‌رای خسته نێو هه‌وادارانی.
قه‌مه‌ر هه‌ردوو وێنه‌كه‌ی به ره‌ش و سپی بڵاوكردوه‌ته‌وه و پشتی له كامێرایه و سنگیشی روته، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه هه‌را له‌نێو هه‌وادارانیدا دروست ببێت و هه‌ندێكیان ره‌خنه‌یان لێگرتووه و هه‌ندێكیش پێی سه‌رسام بوون.
له‌سه‌ر یه‌كێك له وێنه‌كان ئه‌و خانمه لوبنانییه نوسیویه‌تی: "به‌ڵێ گۆڕاوم، پرسیار مه‌كه بۆ؟ به‌ڵكو پرسیاری ئه‌وه بكه چۆن فێرم بووم ئه‌و كه‌سه بم كه ئه‌مڕۆ هه‌م".
قه‌مه‌ر له‌دایكبوی ساڵی 1986ی شاری ته‌رابلوس-ی لوبنانه و به جوانییه‌كه‌ی ناسراوه، دوای یه‌كه‌م گۆرانیشی به‌ناوی "ناره بتحرقنی" ناوی ده‌ركرد و ئێستاش به وێنه‌كانی هه‌رای زۆر له‌نێو هه‌وادارانیدا ده‌نێته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وای لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئه‌و خانمه به‌و وێنه "بوێرانه" ده‌یه‌وێت لاسایی كیم كارداشیان، ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مركا بكاته‌وه.
ساڵی رابرودش قه‌مه‌ر كلپێكی نوێی له تۆڕی یویتیوب به‌ناوی "kiss my lips” بڵاوكرده‌وه و به جله وروژێنه‌ره‌كانی مشتومڕێكی زۆری دیكه‌ی له‌نێو هه‌وادارانی دروست كرد.
PM:08:32:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 14339
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت