نوێترین زانیاری له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان
وێستگه نیوز ـ
وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی خانه‌نشینان روونكردنه‌وه ده‌داته په‌رله‌مانتارێك و واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌و توێژه ئاشكرا ده‌كات.
شوكریه شێخانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبوك ئاشكرایكردووه، دوێنێ كاتێك وه‌زیری دارایی سه‌ردانی په‌رله‌مانی كردوه بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی خانه‌نشینی گشتیی سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی خانه‌نشینان داواكاریه‌كی ئاراسته كردوه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئه‌وه‌م به‌ده‌رفه‌ت زانی پرسیاری مووچه‌ی خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیم لێ‌كرد كه به‌داخه‌وه ئه‌وان 82 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه".
ده‌شڵێت: "له‌وه‌ڵامدا وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه، مووچه‌ی سه‌رجه‌م خانه‌نشینان پێویستی به‌بڕی 108 ملیار دینار هه‌یه، دوای مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌و زێره‌ڤانیش مووچه‌ی خانه‌نشینان دابه‌شده‌كرێت".
هــ. ر
AM:10:43:22/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 29142
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت