سه‌دام حسێن هێزه ئه‌منییه‌كانی كوه‌یت ده‌خاته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
وێستگه نیوز –
هێزه ئه‌منییه‌كانی وڵاتی كوه‌یت كه‌وتنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی "بژی سه‌دام" له‌سه‌ر دیواری یه‌كێك له خوێندنگه ناوه‌ندییه‌كانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته.
رۆژنامه‌ی "رای" كوه‌یتی بڵاویكرده‌وه كه هاوڵاتییه‌ك په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كردووه و رایگه‌یاندووه كه ده‌سته‌واژه‌ی "بژی سه‌دام" له‌سه‌ر دیواری یه‌كێك له خوێندنگه ناوه‌ندییه‌كانی ناوچه‌ی قادسیه له كوه‌یتی پایته‌خت نووسراوه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئیبراهیم ئه‌لته‌راح بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوه‌یت بۆ كاروباری ئاسایشی گشتی به وه‌كاله‌ت، ده‌ورییه‌یه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كانی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوه‌ندی عیسا ئه‌لحه‌مه‌دی كوڕان كه ده‌سته‌واژه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه بۆ دڵنیابوون له نووسینه‌كه و سڕینه‌وه‌ی له‌لایه‌ن پاسه‌وانی خوێندنگه‌كه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به رۆژنامه‌كه‌ی وت: "ده‌زگا ئه‌منییه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌سته‌واژه‌كه‌یان نووسیوه تا بزانرێت ئایا خوێندكارن یاخود كه‌سانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی خوێندنگه‌كه‌ن تا رێوشوێنی یاسایی له دژیان بگیرێته‌به‌ر".
نووسینی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ یادی 27 ساڵه‌ی ئازادكردنی كوه‌یت له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق له سه‌رده‌می سه‌دام حسێندا.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه‌نیوز
PM:07:39:21/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 15351
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت