گرتنی وێنه‌ی ئه‌م به‌شه‌ی جه‌سته قه‌ده‌غه‌یه
وێستگه نیوزـ
چالاكوانانی ناو حكومه‌تی به‌ریتانیا داوایانكرد وێنه‌گرتنی ژێر ته‌نوره به تاوان و ده‌ستدرێژیی سێكسی هه‌ژمار بكرێت.
ئیزگه‌ی بی بی سی بڵاویكرده‌وه كه داواكاریی ئه‌و چالاكوانانه دوای ئه‌وه دێت كه كچێكی 10 ساڵان روبه‌ڕوی ئه‌و هه‌وڵه بوه‌ته‌وه و ویستراوه وێنه‌ی ژێر ته‌نوره كورته‌كه‌ی بگیرێت.
تائێستا له به‌ریتانیا و ناوچه‌ی وێڵز وێنه‌گرتنی ژێر ته‌نوره‌ی كورت كچان به تاوان هه‌ژمار ناكرێت، به‌ڵام له ساڵی 2010ه‌وه سكۆتلاند، كه سه‌ر به شانشینی به‌ریتانیایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته گرتنی وێنه‌ی ژێر ته‌نوره‌ی كچانیان به تاوان هه‌ژمار كردووه.
ماریا میله‌ر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ژنان و یه‌كسانی له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا داوایكردووه هه‌وڵی ته‌واو بدرێت تا رێگه له‌و "تاوانه قێزه‌ونه" بگیرێت.
ماریا وتویه‌تی: "هه‌وڵی گرتنی وێنه‌ی ژێر ته‌نوره‌ی كان، پێشێلكردنی تایبه‌تمه‌ندیی شه‌خسییه و كارێكی قێزه‌ونه".
PM:10:27:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5794
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت