توركیا، هێزه‌كانی سوریا لە عەفرین بۆردوومان دەکات
وێستگه نیوز –
سوپای توركیا ده‌ستی كرد به بۆردوومانكردنی ئه‌و هێزه‌ی حكومه‌تی سوریا كه ئه‌مڕۆ چووه شاری عه‌فرین.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا "سانا" بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی توركیا ئه‌و ناوچانه‌ی شاری عه‌فرین بۆردوومان ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ هێزی یه‌كینه‌كانی گه‌لی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا تیایدا جێگیر بوون.
نێردراوه‌ی ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانی رژێمی توركیا ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی نزیك شوێنی هێزی یه‌كینه‌كانی گه‌لی سه‌ر به حكومه‌تی سوریا بۆردوومان ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ تیایدا جێگیر بوون".
پێشتر ئاژانسی هاوارنیوز لە ڕۆژئاوای کوردستان-ەوە بڵاویکردەوە، کە لە ئەنجامی خۆڕاگریی 32 ڕۆژەی گەلی عەفرین و شەڕڤانانی هه‌سه‌ده، دژی هێرشەکانی سوپای تورکیان و گروپه‌كانی سه‌ربه‌و وڵاته و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیبلۆماسی، یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا دەچنە عەفرین".
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 32 ڕۆژە سوپای تورکیان و گروپە سەر بەو وڵاتە، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.
PM:06:06:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 6144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت