كه‌شناسی: بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر روویدا
وێستگه نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له دووری 10 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزێ روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی 2018/2/20 له كاتژمێر 1:01 ده‌قیقه‌ی نیوه‌ڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك تۆماركراوه له دووری 10 كیلۆمه‌تر له قه‌ڵادزێ".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و له قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تر روویدا و هاوڵاتیان هه‌ستیان پێكردووه و زیانی نییه.
دوێنێش له ناوچه‌كانی خانه‌قین، رانیە و قەڵادزێ و دەوروبەری بوومه‌له‌رزه روویدا و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی نه‌بووه.
PM:06:02:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 7368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت