فوئاد مه‌عسوم سوپرایزی بۆ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی كرد


وێستگه‌ نیوزـ

دوای كۆتایی هاتنی خوانی نیوه‌ڕۆ كه‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی میشال عون، سه‌رۆك كۆماری لوبنان رێكخرابوو، فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق سوپرایزێكی بۆ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی كرد.

دوای خوانی نیوه‌ڕۆ، سه‌رۆك كۆماری عیراق قاڵبه‌ كێكێكی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری لوبنان له‌ت كرد كه‌ له‌سه‌ر هه‌ر لایه‌كی ئاڵای هه‌ردوو وڵات نه‌شخێنرابوو.
ئاماده‌كردنی ئه‌و قاڵبه‌ كێكه‌ به‌ بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی میشال عون له‌لایه‌ن فوئاد مه‌عسومه‌وه‌ و پێشكه‌ش كرا و سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای له‌ هاوتا لوبنانییه‌كه‌ی كرد به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ قاڵبه‌ كێكه‌كه‌ قاش بكات.


PM:05:17:20/02/2018




ئه‌م بابه‌ته 4708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت