یه‌كینه‌كانی گه‌لی سه‌ربه سوپای سوریا چونه عه‌فرین
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی چەند کۆبوونەوەیەکی دیبلۆماسیی، بڕیارە یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا بچنە عەفرین.
ئاژانسی هاوارنیوز لە ڕۆژئاوای کوردستان-ەوە بڵاویکردەوە، کە لە ئەنجامی خۆڕاگریی 32 ڕۆژەی گەلی عەفرین و شەڕڤانانی هه‌سه‌ده، دژی هێرشەکانی سوپای تورکیان و گروپه‌كانی سه‌ربه‌و وڵاته و ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیبلۆماسی، یەکینەکانی گەل-ی سەر بە سوپای سوریا دەچنە عەفرین.
ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی 32 ڕۆژە سوپای تورکیان و گروپە سەر بەو وڵاتە، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر کانتۆنی عەفرین-ی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.
PM:05:09:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت