ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوایەک ئاراستەی هاوڵاتیان ده‌كات


وێستگه‌ نیوز- پشتیوان جه‌مال

ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ به‌شداری‌ خۆتۆماركردن له‌ سیستمی‌ بایۆمه‌تری‌ هه‌ڵبژاردن تا رێگری‌ له‌ ساخته‌كاری‌ بكه‌ن.

مه‌هدی‌ مه‌حمود، سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ وێستگه‌ نیوز-ی‌ راگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌ندا تاوتوێی‌ سێ ته‌وه‌ریان كردووه‌ له‌ گرنگترینیان به‌شداریكردنی‌ هاوڵاتیان له‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ ده‌نگده‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

وتیشی:"داوا له‌ هاوڵاتیان بكه‌ین به‌شداری‌ ئه‌و بایۆمه‌ترییه‌ بكه‌ن كه‌ كاریگه‌ری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ نه‌هێشتنی‌ دوو ناو و سێ ناو، هه‌روه‌ها رێگه‌گرتن له‌ ساخته‌كاری‌".

ماوه‌ی‌ چه‌ند مانگێكه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراق له‌ سه‌رتاسه‌ری‌ عیراقدا بنكه‌ی‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ تۆماری‌ ده‌نگده‌ران كردوەته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌  په‌رله‌مانی‌ عیراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی‌ 12-5-2018 ئه‌نجام بدرێت.


PM:05:04:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت