له‌مه‌ودوا چۆن ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كرێن؟
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌ی دابه‌شكاری حزبی، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كرێن، بۆیه وه‌كو فراكسیۆنه‌كه‌یان ئه‌مڕۆ ده‌نگیان به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه.
كاسترۆ مه‌عروف، سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی نیشتمانی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی به‌وه نه‌داوه كه له پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان له 40%ی له نوێنه‌ری فه‌رمانگه حكومییه‌كان و یه‌كه كارگێڕییه‌كان و 60%یشی له نوێنه‌ری رێكخراو و سه‌ندیكاكان پێكبهێنرێت كه به بڕیاری ژماره 122ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه.
ناوبراو وتی "له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌ی دابه‌شكاری حزبی، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كرێن، بۆیه ئێمه‌ش دژی ئه‌و بڕیاره بووین و به‌پێویستمان زانی ئه‌و مافه به هاوڵاتیان بده‌ینه‌وه كه خۆیان له‌ڕێگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌ره‌كانی خۆیان دیاری بكه‌ن دوور له‌دابه‌شكاری حزبی".
رۆژی 3-2-2000 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانییەكان لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە.
PM:04:57:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1256
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت