مه‌لا به‌ختیار: نه‌یاران ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕو پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌رونی روبه‌ڕوی یه‌كێتی ببنه‌وه
وێستگه نیوز-
به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندووه، نه‌یارانی حزبه‌كه‌یان ده‌یانه‌وێت به شه‌ڕو پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌رونی رووبه‌ڕووی یه‌كێتی ببنه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه 20ی شوباتی 2018، ده‌سته‌ی كارگێڕی به ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و له‌تیف شێخ عومه‌ر لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له مه‌كته‌بی سیاسی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه، تیایدا په‌سه‌ندی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان كردووه، ماندووبوون و لێپرسراوێتییان به‌رامبه‌ر به یه‌كێتی به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندووه.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاندووه، له‌م قۆناغه‌دا هه‌ستیارو گرنگه‌دا به‌تایبه‌ت له‌دوای ساڵه‌های هه‌ڵبژاردنی رابردوو، یه‌كێتی له هه‌لومه‌رجێكی ئاڵۆزدا، جارێكی‌تر ده‌كه‌وێته‌وه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی نوێ، كه به‌چاره‌نووسساز ناویبردووه.
مه‌لا به‌ختیار وتویه‌تی "ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی و دواهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو جیاده‌كاته‌وه، دۆخی ناوچه‌كه، دۆخی عیراق و كوردستان و دۆخی یه‌كێتیشه".
مه‌لا به‌ختیار "له‌پێناو سه‌ركه‌وتنێكی شایسته به‌یه‌كێتی"، خۆڕێكخستنه‌وه و راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی حزبایه‌تیی به‌گرنگ زانیوه و وتویه‌تی "زۆرجار كاره‌سات، حزب قاڵ و قوڵده‌كاته‌وه، نه‌ك شكستی پێبهێنێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه مه‌لا به‌ختیار شه‌ڕو پڕوپاگه‌نده‌ی ده‌رونی، به‌چه‌كێكی تری دژ‌و نه‌یارانی یه‌كێتیی پێناسه كردووه كه له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌یانه‌وێت روبه‌ڕووی یه‌كێتیی ببنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "ئه‌م شه‌ڕه ده‌رونییه‌ش قۆناغێكی تره له‌قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌باتی یه‌كێتی و ئه‌م دووڕیان و چاره‌نوسه نوێیه‌ی كه یه‌كێتی ده‌ینوسێته‌وه، كادری یه‌كێتی ده‌بێ به‌ئاگا بێت و خۆڕاگر‌و په‌رۆشیش بێ كه ئه‌م قۆناغه مایه‌ی تێپه‌ڕاندنه‌و ئه‌م سه‌رمایه‌یه‌شی یه‌كێتیی هه‌یه‌تی، سه‌رمایه‌ی خه‌بات، سه‌رمایه‌ی هه‌ڵستانه‌وه‌و نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیییه له‌ئێستاو ئایینده‌شدا".
PM:04:49:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت