توركیا "َچڵه زه‌یتون"ی خسته به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەردەوامبونی پشتیوانیی ئەمریکا لە هێزە کوردییەکانی سوریا، حكومه‌تی تورکیا بە شێوه‌یه‌كی فەرمی ناوی شه‌قامی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە ئەنقه‌رەی پایته‌خت بۆ "چڵه زه‌یتون" گۆڕی.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، کرێکارانی شارەوانی ئەنقەرە تابلۆ کۆنەکەی به‌رجه‌م شه‌قامی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكایان لێکردوته‌وه كه بە ناوی نەوزاد تاندۆغان بوو، تارندۆغان له‌نێوان ساڵانی 1929 بۆ 1946فەرمانڕەوای ئەنقەرە بوو ، پاشان تابلۆ نوێیەکەیان خستە شوێنی کە لە سەری نووسراوە "Zeytin Dalı" واتە "چڵە زەیتون" ئەو ناوەی لە ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازیی سەر عەفرین نراوه.
هەفتەی رابردوو مستەفا تونا، سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە لەسەر تویتەرەکەی نوسیبوی داوکارییەکیان بۆ ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەیان ئامادەکردووە بە مەبەستی گۆڕینی ناوی شه‌قامی بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ شه‌قامی"چڵە زەیتون."
ئەنقەرە زۆر نیگەرانە لە بەردەوامبوونی ئەمریکا لە پشـتیوانیکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە تیایدا هێزی سەرەکیـیە، واشنتۆنیش دەڵێت پشـتیوانییەکەی ئەو بۆ هێزە کوردییەکان لە چوارچێوەی شەڕی داعشە.
ئەمە یەکەم جار نییە تورکیا لەسەر ناکۆکی نێودەوڵەتی ناوی شه‌قامێكی ئەنەرەی پایته‌خت بگۆڕێت، پێشتر له رقی ده‌وڵه‌تی ئیمارات ناوی شه‌قامی بەردەم باڵیۆزخانەی ئیماراتی عەرەبی بۆ فەخرەدین پاشا گۆڕی، ئەمەش پاش ئەوەی عەبدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەسەر تویتەرەکەی نوسینی کەسێکی دووبارە بڵاوکردەوە کە تیایدا رەخنەی لە پاشای عوسمانییەکان فەخرەدین پاشا گرتبوو.
PM:04:11:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت