پۆلیسی كۆیه دوو تۆمه‌تباری ده‌ستگیركرد
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
پۆلیسی كۆیه ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری به تۆمه‌تی دزی و قۆڵبڕین و كێشه‌ی خێزانی راگه‌یاند كه له‌لایه‌ن دادگای و هه‌ولێر و رانیه‌ش داواكراون.
عه‌مید شۆڕش كاكه، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كۆیه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ی شوباتی 2018، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون كه هه‌ریه‌كه‌یان تۆمه‌تبارن به‌چه‌ندین تاوانی دزی قۆڵبڕین، فرت و فێڵ و قه‌رز و كێشه‌ی خێزانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره جگه له‌دادگای كۆیه له هه‌ولێر و رانیه‌ش داواكراون، دوای ده‌ستگیردنیان په‌ڕه‌ی لێكوڵینه‌وه‌یان بو كراوه‌ته‌وه و دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌ی كۆیه بڕیاری داوه به راگیركردنیان.
PM:04:00:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت