شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی كورد: له‌كه‌ركوك ته‌نها داعش خاوه‌نی جڵه‌وی یاخیبوونه
یاسین ته‌ها رۆژنامه‌نووس شیكه‌ره‌وه‌و و توێژه‌ر له‌ئاین و ئاینزاكانی كورد
وێستگه نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 18 ی شوباتی 2017 له‌قه‌سابخانه‌یه‌كی پاشماوه‌كانی داعش له‌سنوری قه‌زای حه‌ویجه 27 چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی
یاسین ته‌ها رۆژنامه‌نووس شیكه‌ره‌وه‌و و توێژه‌ر له‌ئاین و ئاینزاكانی كورد، ڕایگه‌یاند ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی وێستگه نیوز ڕایگه‌یاند "لەدوای 16 ئۆکتۆبەر زۆرێک لەمیدیاکانی هەرێم دەنگۆکانی پەیوەست بەهێزە ئاڵا سپی یەکانیان لەجەوەڵی غەڕە گەورەکرد، وەک قەربووی‌ەکی دەروونی لەدەستدانی دوزو کەرکوک لای وەرگری کورد".
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند "ناوەندە عەرەبییەکانیش بەتایبەت شیعییەکان گرنگی زۆریان پێدا بۆ دروستکردنی لینک لەنێوان کورد و تیرۆری سوننی‌هاوپەیمانێتی جوداخوازان و تیرۆریستان ، کەچی لەکۆتاییدا دەرکەوت ئەم هێزە گریمانکراوە شێرە بەفرینە بوون و لەیەکەم هەفتەی مانگی شوباتدا توانەوە".
یاسین ته‌ها ئاماژه‌ی بڕواشی وایه "تەنها داعش خاوەن جڵەوی یاخیبون و خروقاتە لەو ناوچەیە وەک لەقەسابخانەی پێرێی سەعدونیەی سەر بەحەویجە ڕویدا‌و تێیدا 27 چەکداری لیوای "وعد الله" ی حەشد لەهێرشێکدا کوژران و داعشە هێرشبەرەکانیش توانیان بەئاسانی دەربازبن".
هێشتا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش رانه‌گه‌یه‌نرابوو، له حه‌وزی حه‌مرین گرووپێكی تری چه‌كداری نه‌ناسراو ده‌ركه‌وتن و خۆیان به هێزی ئاڵا سپییه‌كه ناساند، به‌ڵام تا ئێسته كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ریان هه‌یه و ئامانجیشیان روون نییه تا ده‌ستنیشانی مه‌ترسییه‌كانیان بكرێت.
به‌ره‌به‌یانی 7/2/2018 هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌چوار قۆڵه‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی هێزێكی نه‌ناسراو كه به هێزی ئاڵا سپییه‌كه ناسرابوون كێوماڵی حه‌وزی حه‌مرینیان كردوو له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا وه‌ك چاودێرێك ئاماژه‌ی بۆ كرد "ئاڵا سپییه‌كه بوون به‌هه‌ڵم و دیارنه‌مان".
ئاڵای ئه‌و گرووپه چه‌كداره، ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی سپی بوو له ناوه‌ڕاستی وێنه‌ی هێڵكاری كه‌له‌ی سه‌ری شێرێك هه‌بوو، ناوچه‌ی ده‌ركه‌وتن و ئاشكرابوونیان حه‌وزی حه‌مرین بوو كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه به تایبه‌ت گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری خورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و پارێزگای كه‌ركووك و گه‌رمیان چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه‌یان بینیوه. هه‌ندێك چاودێری ئه‌منی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌م گروپه سه‌رجه‌میان له كۆنه به‌عسییه‌كان پێكهاتوون و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری باڵای پێشووی به‌عس له‌گروپه‌كه‌دا چالاكن.
هه‌ر له دوای 2003ه‌وه تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه كۆنتڕۆڵی حه‌وزی حه‌مرین و ته‌پۆڵكه و چیاكانی ئه‌و ناوچه‌یه بكات، هاوكات ڕێگری له‌وه‌شكردووه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئارامی ئه‌و ناوچه‌یه بپارێزن، ئه‌مه‌ش وای كردووه هه‌میشه ناوچه‌یه‌كی ئارام بێت بۆ گرووپه چه‌كدارییه جیاوازه‌كان تا بیكه‌ن به مۆڵگه‌ی خۆیان.
PM:03:30:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت