هێمن هه‌ورامی:ئێستا كورد كار بۆ ئه‌م سێ خاڵه ده‌كات
له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پانێڵه‌كه‌دا: فۆتۆ په‌یجی هێمن هه‌ورامی
وێستگه نیوز- كوردستان 24
هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سێ خاڵی دیاریكرد كه به بڕوای ئه‌و كورد له‌قۆناغی ئاینده‌ی عێراقدا كاری بۆ ده‌كات.
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵی تایبه‌ت به چاره‌نووسی كورد له ناوچه‌كه, له كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای رووسیا, كه ماوه‌ی دوو رۆژه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند, "ئێستا وه‌كو كورد بۆ قۆناخی داهاتوو له عێراق، سێ خاڵی گرنمان له‌پێشه كه كورد كاری له‌سه‌ر ده‌كات كه ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له گفتوگۆ و دیالۆگه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دۆینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه درێژخایه‌نه‌كانی نێوانمان".
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر خاڵی دووه‌م و وتی "خاڵی دووه‌م خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ دبێت له‌و رووه‌ی كه نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق زۆر ئاڵۆزه و پێكهێنانی حكوومه‌تی ئاینده پڕۆسه‌یه‌كی ئاسان و ساده نابێت".
هێمن هه‌ورامی وتیشی : "سێیه‌م خاڵ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانه له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كۆتایی داعش له مووسڵ، به‌مانای شه‌ڕی داعش له عێراق نایه‌ت و هێشتا شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا و هزری ئه‌و گرووپه ماوه و ده‌بێ رووبه‌رووی ببینه‌وه".
هێمن هه‌ورامی, راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه به به‌رده‌وام به چاوێكی كه‌م سه‌یری كورد كراوه و هه‌میشه هه‌وڵ دراوه، قۆرخ بكرێت، به‌رده‌وامیش حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، كوردیان سه‌ركوت كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام پشت به خه‌باتی چه‌كداری و پارتیزانی ببه‌ستێت.
روونیشی كرده‌وه، كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو به‌غدای نوێ له دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام له 2003، به‌شێكی نوێ بێت له مێژووی وڵات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ند فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گرنه ده‌ست، یه‌ك بیركردنه‌وه‌یه.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه كورد ویستی له دوای 2003 ببێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له عێراق و به‌شێك بن له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فیدرالیزم، به‌ڵام ئه‌وه نه‌توانرا بكرێت، چونكه ده‌ستوور له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پێشێل كرا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و روونیشی كرده‌وه، له دیباجه‌ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، كه مه‌رجی مانه‌وه‌ی عێراق به یه‌كپارچه‌یی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشته ئه‌وه‌ی هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌مدا نه‌مێنێت، جگه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له گه‌لی كورد بكرێت، ده‌یه‌وێت به چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگه دیموكراسییه، كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه و له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ئه‌نجدرا، ره‌تكرایه‌وه، چه‌ندین جاریش داوا كراوه ئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌تبكرێته‌وه كه 93% به‌به‌ڵێ ده‌نگی بۆ داوه، به‌ڵام جگه له گه‌لی كورد هیچ كه‌س ناتوانێت بڕیاری ره‌تكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدات.
PM:03:05:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 8448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت