هێمن هه‌ورامی: كورد كار بۆ ئه‌م سێ خاڵه سه‌ره‌كییه ده‌كات
هێمن هەورامی
وێستگه نیوز ـكوردستان 24-
له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له پانێڵی تایبه‌ت به چاره‌نووسی كورد له ناوچه‌كه، له كۆڕبه‌ندی ڤاڵدای رووسیا، كه ماوه‌ی دوو رۆژه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هێمن هه‌ورامی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، له قۆناخی ئایینده‌ی عیراقدا، كورد له‌سه‌ر سێ خاڵ كار ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی، وتی: "ئێستا وه‌ك كورد بۆ قۆناخی داهاتوو له عیراق، سێ خاڵی گرنمان له‌پێشه كه كورد كاری له‌سه‌ر ده‌كات كه ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی به‌رده‌وام بین له گفتوگۆ و دیالۆگه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ دۆینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه درێژخایه‌نه‌كانی نێوانمان".
له باره‌ی خاڵی دووه‌میش وتی: "خاڵی دووه‌م خۆئاماده‌كردنه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه هه‌ڵبژاردنێكی گرنگ ده‌بێت له‌و رووه‌ی كه نه‌خشه‌ی سیاسی عیراق زۆر ئاڵۆزه و پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده پڕۆسه‌یه‌كی ئاسان و ساده نابێت".
هێمن هه‌ورامی وتیشی: "سێیه‌م خاڵ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانه له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كۆتایی داعش له موسڵ، به‌مانای شه‌ڕی داعش له عیراق نایه‌ت و هێشتا شه‌ڕی ئایدۆلۆژیا و هزری ئه‌و گرووپه ماوه و ده‌بێ رووبه‌رووی ببینه‌وه".
هێمن هه‌ورامی, راشیگه‌یاند، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه به به‌رده‌وام به چاوێكی كه‌م سه‌یری كورد كراوه و هه‌میشه هه‌وڵ دراوه، قۆرخ بكرێت، به‌رده‌وامیش حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عیراق، كوردیان سه‌ركوت كردووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌رده‌وام پشت به خه‌باتی چه‌كداری و پارتیزانی ببه‌ستێت.
روونیشی كرده‌وه، كورد چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بوو به‌غدای نوێ له دوای رووخانی رژێمی سه‌ددام له 2003، به‌شێكی نوێ بێت له مێژووی وڵات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بیركردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ناوه‌ند فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گرنه ده‌ست، یه‌ك بیركردنه‌وه‌یه.
دووپاتیشی كرده‌وه، كورد ویستی له دوای 2003 ببێته به‌شێكی سه‌ره‌كی له عیراق و به‌شێك بن له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته، له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان، په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فیدرالیزم، به‌ڵام ئه‌وه نه‌توانرا بكرێت، چونكه ده‌ستوور له‌لایه‌ن عیراقه‌وه پێشێل كرا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستا له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه 55 مادده‌ی ده‌ستووری پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان و روونیشی كرده‌وه، له دیباجه‌ی ده‌ستووری عیراقدا هاتووه، كه مه‌رجی مانه‌وه‌ی عیراق به یه‌كپارچه‌یی، جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشته ئه‌وه‌ی هیچ رێگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌مدا نه‌مێنێت، جگه له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار له گه‌لی كورد بكرێت، ده‌یه‌وێت به چ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنێته‌وه.
روونیشی كرده‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و رێگه دیموكراسییه، كه مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه و له 25ی ئه‌یلوولی 2017 ئه‌نجدرا، ره‌تكرایه‌وه، چه‌ندین جاریش داوا كراوه ئه‌نجامه‌كه‌ی ره‌تبكرێته‌وه كه 93% به‌به‌ڵێ ده‌نگی بۆ داوه، به‌ڵام جگه له گه‌لی كورد هیچ كه‌س ناتوانێت بڕیاری ره‌تكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بدات.
هــ. ر
PM:02:42:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت