ژووری بازرگانی ئاماده‌ن بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی عه‌فرین
ژووری بازرگانی سلێمانی
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر كه‌مپه‌ین بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی عه‌فرین كۆبكرێته‌وه، ئاماده‌ن هاوكارییان بكه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی به وێستگه نیوزی تائێستا ئاگادار نین هاوكاری بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین كۆبكرێته‌وه و به فه‌رمی ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌مپه‌ین بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی شاری عه‌فرین كۆكرایه‌وه، ئه‌وانیش داوا له بازرگانان ده‌كه‌ن هاوكارییان بكه‌ن، وه‌كو پێشتریش هاوكارییان بۆ شوێنه‌كانی دیكه‌ش پێشكه‌شكردووه.
پێشتریش د.جاویدان كه‌مال نوێنه‌ری كانتۆته‌كانی رۆژئاوا له هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، كه‌مپه‌ینی (بانگی عه‌فرین) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری ماددی و ده‌رمان بۆ خه‌ڵكی عه‌فرین راده‌گه‌یه‌نن.
ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێكه سوپای توركیا هێرشی بۆ سه‌ر شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌وه به‌رگری له شاره‌كه به‌رده‌وامه.
AM:11:42:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت