سبه‌ینێ په‌رله‌مان چاكسازی له‌ كه‌رتی گشتی و مووچه‌ی خانه‌نشینی تاووتوێ ده‌كات


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
سبه‌ینێ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ كه‌رتی گشتی و مووچه‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات، كه‌ ره‌نگه‌ به‌ دانیشتنێك یاساكه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.


به‌هار مه‌حمود، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 21ی شوباتی 2018، په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و چاره‌نووسساز ئه‌نجام ده‌دات.

وتیشی: "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی له‌ كه‌رتی گشتی و مووچه‌ی خانه‌نشینی و دوو مووچه‌ و مووچه‌ی نایاسایی ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌گه‌ر تا دره‌نگانێك دانیشتنه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت، ره‌نگه‌ هه‌ر سبه‌ینێ یاساكه‌ ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".

مادەیەكی پڕۆژەكە ئاشكرا دەكات كە پەرلەمان دایناوە، ئەویش ئەو پارەیەی حكوومەت لە چاكسازی بە دەستی دەهێنێت، دەبێت بۆ مووچەی پاشەكەوت بەكار بێت.

رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 18ی شوباتی 2018، لیژنه‌یه‌كی 18 كه‌سی، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له‌ كه‌رتی گشتی و مووچه‌ی خانه‌نشینی هێنا و درایه‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، هاوكات دوێنێ دووشه‌ممه‌ پڕۆژه‌كه‌ خرایه‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌.

جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، "لە پڕۆژە یاسای چاكسازی لە پەرلەمانی كوردستان، مادەیەكی بۆ زیاد كراوە ئەو پارەیەی حكومەت بە دەستی دەهێنێت لە چاكسازی، پێویستە بۆ پاشەكەوتی مووچە خەرج بكرێت كە ئەمەش جێی دڵخۆشییە".

پڕۆژە یاسای چاكسازی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆتای ساڵی 2017 ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كرا.


AM:11:35:20/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو