كۆمسیۆن هاوڵاتیان بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردن هان ده‌دات
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا ده‌ست به بانگه‌شه‌كردن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق.
شاڵاو دۆسكی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، وه‌ك كۆمسیۆن له سه‌ره‌تای مانگی نیساندا هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه بۆ هاوڵاتیان ده‌ست پێده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئامێره‌ی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هێناویانه.
دۆسكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌ر له مانگی نیسانیشدا هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی لیست و كاندیده‌كان بۆ په‌رله‌مانی عیراق ده‌ست پێده‌كات.
بڕیاره رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام بدرێت و كۆمسیۆنیش ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه، ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانیش 325 كورسییه.
AM:11:23:20/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1180
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت