کۆمپانیای شێڤرۆن چالاکییەکانی لە هەرێم دەستپێکردەوە
وێستگه نیوز ـ
کۆمپانیای نەوتی شێڤرۆنی ئەمریکی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
سالی جۆنز، وتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆنی ئەمریکی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کۆمپانیاکەیان دەستیکردووەتەوە بە پڕۆسەکانی هەڵکۆڵین لە کێڵگەی سارتا سێ لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیای شێڤرۆن لە تشرینی یەکەمی رابردوودا بەشێوەیەکی کاتی چالاکییەکانی لە هەرێمی کوردستان وەستاند، دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.
کۆمپانیای شێڤرۆن لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە سنوری قەزای خەبات سەر بە پارێزگای هەولێر و قەزای قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی کاردەکات.
هــ. ر
AM:10:51:20/02/2018
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت