له تاران پاسێك ژماره‌یه‌ك پۆلیسی كرد به‌ژێره‌وه
وێستگه نیوز -
له تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران پاسێك خۆی به هێزه‌كانی پۆلیسدا كێشا، له ئه‌نجامدا سێ پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست دا.
میدیاكانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و له ئه‌نجامی پێداكێشانی پاسێك به دوو ماتۆڕسكیلی یه‌كه‌ی پاڵپشتی فه‌رمانده‌یی پۆلیس له شه‌قامی پاسدارانی باكووری تاران، سێ پۆلیس گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه تا ئێستا ناسنامه‌ی شۆفێری پاسه‌كه و پاڵنه‌ر و نیازه‌كانی به‌وردی نه‌زانراوه، به‌ڵام پێده‌چێت رووداوه‌كه به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ده‌روێشه‌وه روویدابێت.
دوای رووداوه‌كه‌ش عه‌مید سه‌عید مونته‌زیر ئه‌لمه‌هدی وته‌بێژی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران بۆ ئاژانسی "فارس" وتی: "به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له شه‌قامی پاسدارانی باكووری تاران شه‌هید بوون".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی یاسا پێشێل ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت باری ئه‌منی تێكبده‌ن به كۆبوونه‌وه‌یان له‌و شه‌قامه‌دا هه‌نگاوێكی بۆگه‌نیان نا و به پاسێك سێ ئه‌ندامی هێزه‌كانمانیان كرد به‌ژێره‌وه كه سه‌رقاڵی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌رشانیان بوون".
ئه‌لمه‌هدی وته‌بێژی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "زۆر به‌خێرایی بكوژه‌كان ده‌ستگیر كراون و بارودۆخه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵدایه".
PM:09:25:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت