كاردینای سپی 13 رۆژه بە برینداری ده‌ستبه‌سه‌ره
كاردینای سپی
وێستگه نیوز ـ
خانمه ئه‌كته‌ر و شاعیری شاری سلێمانی كاردینای سپی ماوه‌ی 13 رۆژه تووشی رووداوی هاتوچۆ بووه‌و قۆڵێك وبه‌شێكی پشتی شكاوه، به‌هۆی مردنی منداڵێكیشه‌وه له رووداوه‌كه‌دا، كاردینا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری كۆیه ده‌ستبه‌سه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له رووداوه‌كه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بنووسرێت به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، خانمه ئه‌كته‌ر و شاعیر كاردینای سپی، له‌گه‌ڵ ژنه هاوڕێیه‌كی كه منداڵێكی بچووكی یه‌ك مانگانی پێ بووه له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
وتیشی: "له نزیك دێگه‌ڵه كاردینای سپی ده‌یه‌وێت پێشڕه‌وی بكات و ئۆتۆمبێله‌كانی پێش خۆی تێپه‌ڕێنێت، به‌ڵام ئۆتۆمبێلێك به‌ره‌و روویان دێت و ناچار ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی له رووداوه‌كه به دووربێت له رێگه‌كه چووه‌ته سه‌ر گڵه‌كه و ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ریشی به‌هۆی شڵه‌ژانیه‌وه ئه‌ویش كۆنتڕۆڵی له ده‌ستداوه و چووه‌ته سه‌ر گڵه‌كه‌و به‌یه‌كیاندا كێشاوه".
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره وتیشی: "ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كاردینا فۆرتێكی به‌رزبووه و ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ریش كه دوو پیاوی تیابووه له جۆری هۆندای تۆكسۆن بووه، به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه كاردینای سپی پشت و قۆڵی شكاوه، منداڵه یه‌ك مانگانه‌كه‌ش گیانی له ده‌ستداوه، به‌ڵام دایكه‌كه‌ی سه‌لامه‌ت بووه، له ئۆتۆمبێلی به‌رانبه‌ریش شۆفێره‌كه سه‌لامه‌ته، به‌ڵام سه‌كنه‌كه قۆڵی شكاوه و ئه‌ژنۆی ده‌رچووه".
ئه‌وه‌شی باسكرد "یه‌كه‌م رۆژی رووداوه‌كه برینداره‌كان به كاردیناشه‌وه برانه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری و چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تاییان بۆ كرا، به‌ڵام به داخه‌وه منداڵه یه‌ك مانگانه‌كه شه‌وی روواده‌وه‌كه گیانی له ده‌ستدا، دواتر كه‌یسه‌كه راده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی دێگه‌ڵه كرا‌و ئێستا كه ماوه‌ی 13 رۆژه كاردینای سپی له نه‌خۆشخانه‌ی كۆیه ده‌ستبه‌سه‌ره".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، هه‌ر ئه‌مڕۆ دادگا به كه‌فاله‌تی كه‌سی، بڕیاری ئازادكردنی بۆ كاردینای سپی ده‌ركردووه.
هــ. ر
PM:01:54:19/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 93471
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت