وته‌كانی كچه قوربانییه‌كی ده‌ستی گێچه‌ڵ
وێستگه نیوزـ
كچه جیمناستیكێكی ئه‌مریكایی قوربانیی ده‌ستی ئه‌و پزیشكه تایبه‌ته‌ی گێچه‌ڵی پێكردبوو گوزارشتێكی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی روتی خۆی نوسی و وێنه‌كه‌ی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی ئینستاگرام بڵاوكرده‌وه.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی بی بی سی ئه‌لیكساندرا رازیمان، پێشتر یاریزانی جیمناستیك بووه و وه‌ك زیاتر له‌و 100 كچه‌ی دیكه‌ی تیمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكه تایبه‌ته‌كه‌یان به‌ناوی لاری نه‌سار گێچه‌ڵی پێكراوه.
ئه‌لیكساندرا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نوسیویه‌تی: "ناكرێت ژنان خۆیان دابپۆشن تا رێزیان لێ بگرێت"، چه‌ند وشه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك "به‌هێزی" و "متمانه به‌خۆت بكه" و "رزگاربوو"ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی نوسیوه كه سه‌رجه‌میان گوزارشت له‌و كاته ناخۆشانه ده‌ات كه له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیدا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و پزیشكه به‌سه‌ری هاتوه.
ئه‌لیكساندرا له‌میانی گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كدا به كچانی وتووه:" بۆخۆتان بژین.. پێویسته هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ئاسوده‌یی بكات و هه‌ركات بیه‌وێت گوزارشت له‌خۆی بكات، له‌وباوه‌ڕه‌دام هه‌موو كه‌س به ته‌نگانه‌دا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه بڕیاره‌مدا راستگۆ بم به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتووه".
ئه‌و كچه جیمناستیكه به پزیشكه گێچه‌ڵكاره‌كه‌ی وتوه: "تۆ واتزانی نه ده‌نگمان هه‌یه نه هێز، باشه لاری نه‌سار ئایا تۆ وا بیرت ده‌كرده‌وه؟ ئێستا من ده‌نگ و هێزم هه‌یه و ئه‌وه‌تا به‌كاری ده‌هێنم".
له‌میانی شایه‌تیدانه‌كه‌ی له‌سه‌ر گێچه‌ڵه‌كانی ئه‌و پزیشكه، ئه‌لیسكاندرا وتبوی: "هه‌ستكردن به‌وه‌ی تۆ یه‌كێكت له رزگاربووه‌كانی ده‌ستدرێژیی سێكسی، شتێكه ئه‌وه‌نده قورسه نا‌توانیت وه‌سفی بكه‌یت".
مانگی رابردوو دادگای ئه‌مریكا سزای 175 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر لاری نه‌سار، پزیشكی تایبه‌تی ئه‌و كچه جیمناستیكانه سه‌پاند، ئه‌وه‌ش دوای ساغبونه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان به‌سه‌ریدا كه گێچه‌ڵی به 160 كچ كردووه.
PM:09:27:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 5105
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت