وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان: عیراق توركیای قایل كردووه‌ دروستكردنی به‌نداوه‌كان دوا بخات


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ له‌ دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكی ئاوی عیراق و رایگه‌یاند كه‌ لایه‌نی توركیا قایل كراوه‌ دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك دوابخات.

حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق له‌میانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه‌ پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌ پشكی ئاوی عیراق له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ هاتوه‌ته‌دی و "لایه‌نی توركیامان به‌ رێگه‌ی دیپلۆماسی قایل كردووه‌ له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامداین تا توركیا بنیادنانی به‌نداوه‌كانی دوابخات و بگه‌ینه‌ رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌ ئاسایشی ئاو".

جه‌نابی وتیشی پێشتر نیگه‌رانییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ كه‌میی ئاو له‌ هاوینی داهاتوودا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و نیگه‌رانیانه‌مان ره‌وانده‌وه‌ و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌میی ئاو.

پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوببوه‌وه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه‌، به‌رپرسانی ئه‌نقه‌ره‌ دوباره‌ به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی فوراتی بۆ خاكی سوریا كه‌مكردوه‌ته‌وه‌.


PM:08:13:18/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت