نرخی دۆلار له كاتی داخستنی بازاڕ دابه‌زی
وێستگه نیوز ـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه 18ی شوباتی 2018، له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ره‌وه‌ز ئامانج، له نووسینگه‌ی میرزا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو له شاری سلێمانی به وێستگه نیوزی وت: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕ، 100 دۆلار به‌رانبه‌ر به 123 هه‌زار دینار بوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ده‌ره‌وه‌ی بازاڕیش 100 دۆلار به كڕین به 122 هه‌زار و 900 دینار و به فرۆشتن به 123 هه‌زار و 100 دینار بوو.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، 100 دۆلار له نووسینگه‌ی سروشتی چنیان به 123 هه‌زار و 500 دینار بوو.
هــ. ر
PM:06:07:18/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 11056
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت