عیراقییه‌كان پاره‌كانیان له‌چیدا خه‌رج ده‌كه‌ن


وێستگه‌ نیوزـ

پێگه‌یه‌كی جیهانی تێبینیی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ هاوڵاتیانی عیراق خه‌رجیی مانگانه‌ی خۆیان بۆ حه‌وت بوار خه‌رج ده‌كه‌ن.

پێگۆی numbeo ی جیهانیی تایبه‌ت به‌ ئاستی گوزه‌رانی هاوڵاتیان له‌ نوێترین زانیاریدا كه‌ بۆ مانگی شوبات ئاماده‌ی كردووه‌، پێگه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هاوڵاتیانی عیراق داهاتی مانگانه‌ی خۆیان به‌ پله‌ی یه‌ك له‌ خواردان خه‌رج ده‌كه‌ن و نزیكه‌ی 32.2%ی خه‌رجییه‌كانیان بۆ خوارده‌مه‌نی ده‌ڕوات.

پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ عیراقییه‌كان 21.4%ی داهاته‌كه‌یان بۆ كرێی خانوو ده‌ڕوات و له‌ پله‌ی سێیه‌میشدا چێشتخانه‌كان دێت كه‌ پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ خه‌ڵكی عیراق 14.5% ده‌ده‌ن به‌ چێشتخانه‌كان.

له‌ پله‌ی چواره‌میشدا باسی له‌وه‌كردووه‌ عیراقییه‌كان 11.2%ی داهاته‌كه‌یان ده‌ده‌ن به‌ هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌ و له‌ پله‌ی پێنجه‌میشدا وه‌رزش و حه‌وانه‌وه‌ دێت كه‌ 9.8%ی داهاتی مانگانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و بواره‌یه‌.

بۆ پله‌ی شه‌شه‌م پێگه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ 8.1%ی داهاتی عیراقییه‌كان ده‌چێت بۆ خزمه‌تگوزاری و له‌ پله‌ی حه‌وته‌میشدا عیراقییه‌كان 2.8%ی داهاته‌كه‌یان بۆ پێڵاوكڕین خه‌رج ده‌كه‌ن.

پێگه‌ی numbeo له‌ ساڵی 2009 كه‌وتووه‌ته‌ كار و بووه‌ته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ زۆرێك له‌ رۆژنامه‌ و گۆڤار و ئاژانسه‌ جیهانییه‌كانی وه‌ك تۆڕی بی بی سی و تایم و زه‌ فۆكس و فۆربس و ئیكۆنۆمیست و بزنس ئینسایده‌ر و نیویۆرك تایمز و ته‌له‌گراف و سسیدنی مۆرنینگ و چه‌ندین پێگه‌ی جیهانیی دیكه‌ش.


PM:04:16:18/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3348 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت