شه‌ڕڤانان ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تیان له‌ خاكی توركیا ئه‌نجامدا

‌سەربازێکی تورک-ئەرشیف

وێستگه‌ نیوزـ

شەڕڤانانی هەپەگە لە ناوچه‌ی هەتای قوڵایی خاکی تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا هێرشیانکردە سەر سەربازگەیەکی هێزەکانی تورکیا.  

بەگوێرەی ئاژانسی ئانها، ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندی قرغخانی شاری هاتای سەر بە (لیوای ئەسکەندەرۆنە) ئەنجام دراوە و تیایدا 7 سەربازی تورک کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون. 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌ كه‌ ئه‌و باره‌گایه‌ شوێنی پیلانی هێرش و کردەوه‌ سەربازییەکان بووه‌ بۆ سەر عەفرین و ناوەندێکی زۆر گرنگی سوپای توركیا بووه‌.  

یەپەگە و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات داواشیان له‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كردووه‌ لە هەموو شوێنێک خۆیان لە بنکە و بارەگاکانی تورکیان بەدور بگرن، چونکە لە مەودوا دەبنە ئامانجی چالاکیی شەڕڤانان.


PM:11:03:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 3788 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو