په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: به فه‌رمی داوایانكرد ببمه سه‌رۆكی لیستی عه‌بادی له پارێزگای سلێمانی
وێستگه نیوز-
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندووه به فه‌رمی داوایان لێكردووه ببێته سه‌رۆكی لیسته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام ره‌تیكردوەته‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق له په‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، زۆرێك پرسیاری ئه‌وه‌یان ئاڕاسته ده‌كه‌ن كه كرابێت به‌سه‌رۆكی لیستی سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی له پارێزگای سلێمانی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، به فه‌رمی داوایان ئاڕاسته كردون بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆكی لیسته‌كه‌یان له پارێزگای سلێمانی، به‌ڵام ئه‌و، سوپاسگوزاری بووه بۆ متمانه‌یان و ئه‌و داوایه‌یان ره‌تكردۆته‌وه و ده‌ڵێت "نه مێژووی خۆم و نه مێژووی خانه‌واده‌كه‌م رێگه‌م پێ نادات له ده‌ره‌وه‌ی حزب و پارته سیاسییه كوردییه‌كان خه‌بات بكه‌م بۆ گشت چین و توێژه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و به‌رگری له مافه‌كانیان بكه‌م".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كردووه "قه‌ناعه‌تی كه‌سی خۆم ئه‌وه‌یه كه ته‌نھا له رێگه‌ی حزبی كوردی خه‌باتی سیاسی بۆ مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م له چوارچێوه‌ی عێراقێكی فیدراڵی دیموكرات. له ھه‌ر جێگه‌و پێگه‌یه‌ك بم كار بۆ چاكسازی ده‌كه‌م و شه‌ڕی ئیراده‌ی میلله‌ته‌كه‌م ده‌كه‌م. په‌یامم ھه‌میشه ئه‌وه بووه "خه‌می ھاونیشتمانیان له ھه‌ركوێ بێت، من له‌وێ ده‌بم".
پێشتریش مه‌سعود حه‌یده‌ر كشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند له خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه بڕیاره رۆژی 12-5-2018 ئه‌نجام بدرێت.
PM:10:46:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 8888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت