نوسه‌رێك داهاتی كتێبه‌كه‌ی ده‌به‌خشێته خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
نوسه‌ر كامه‌ران سوبحان، نوێترین كتێبی به‌ناوی له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ بڵاوكرده‌وه و داهاته‌كه‌شی پێشكه‌شی منداڵانی تووشبووی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان ده‌كات.
پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شەممە 17ی شوباتی 2018، له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه، مه‌راسیمی واژووكردنی كتێبی (له خه‌یاڵه‌وه بۆ خۆڵ) كه له‌لایه‌ن كامه‌ران سوبحانه‌وه نووسراوه بڵاوكرایه‌وه، كامه‌ران سوبحان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، نێوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌ی ئیشكردنه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی كورد كه مێژوونووس و نووسه‌ر بوون، له‌وانه‌ش شێخ محه‌مه‌دی خاڵ و مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی، عه‌ره‌بی شه‌مۆ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه به‌رهه‌میان هه‌بووه ئه‌ویش به‌شێوه‌ی گێڕانه‌وه و خه‌یاڵ ئیشی له‌سه‌ر كردوون، واته خوێنه‌ر ده‌كه‌وێته دووڕیانێكه‌وه كه ئه‌وه خه‌یاڵه یان راستییه، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كانیشی شتێك نییه كه راستی نه‌بێت.
كامه‌ران سوبحان داهاتی كتێبه‌كه‌ی ده‌به‌خشێت و وتی "دوو كه‌س سپۆنسه‌ری كتێبه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام ئه‌وانیش پێیان باشبوو تێچووه‌كه‌یان پێنه‌ده‌مه‌وه و بیبه‌خشم، بۆیه منیش كۆی داهاتی كتێبه‌كه ده‌به‌خشمه نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان".
PM:10:26:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت