سه‌رۆكی فلیپین بۆ سه‌ربازه‌كانی: فیشه‌ك به شوێنه هه‌ستیاره‌كانی خانمانه‌وه بنێن
رۆدریگۆ دۆتیرتی، سه‌رۆكی فلیپین
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی فلیپین هاوشێوه‌ی داواكاری و لێدوانه سه‌یره‌كانی پێشووی، داوای له سه‌ربازه‌كانی كرد فیشه‌ك به شوێنه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و خانمانه‌وه بنێن كه له ریزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندان.
رۆژنامه‌ی "Cocounut Manila بڵاویكرده‌وه كه له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ند نه‌یارێكی باڵی سه‌ربازیی حزبی شیوعی فلیپین كه ژماره‌یه‌كیان مێیینه بوون، رۆدریگۆ دۆتیرتی، سه‌رۆكی فلیپین وتویه‌تی: "ئه‌م شته نوێیه به سه‌ربازه‌كان بڵێن: ئێمه نامانه‌وێت بتانكوژین..به‌ڵكو فیشه‌ك به‌و شوێنه‌وه ده‌نێین كه به‌بێ ئه‌و شوێنه هیچ نرخێكتان نییه".
لێدوانه‌كه‌ی سه‌رۆكی فلیپین ناڕه‌زایی رێكخراوه مافپه‌روه‌ر و مرۆییه‌كانی لێكه‌وته‌وه، به‌تایبه‌ت رێكخراوی ژنانی گابرێلا بۆ مافی ژنان و رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی فلیپین داوا له سوپای میللیی نوێ ده‌كات پێشێكاریی خوێناوی له مافه‌كانی مرۆڤزدا بكات.
رێكخراوه‌كه سه‌رۆكی فلیپینی به "مه‌ترسیدارترین كه‌سایه‌تی فاشی" له حكومه‌تی ئێستای فلیپین له‌قه‌ڵه‌مداوه.
PM:09:49:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت