کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا ماندەگرن


وێستگە نیوز-

پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا کارمەندانی فڕۆکەخانەی بەغدا مانیان گرتووە و گەشتەکانیان راگرتووە، دەشڵێت "ناتوانین بگەڕێینەوە شارەکانمان".

ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند: "پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب دەمانەوێت بگەڕێینەوە شارەکانی خۆمان، بەڵام بەهۆی مانگرتنی کارمەندانی فڕۆکەخانەوە ناتوانین".

وتیشی "زیاتر لە سێ کاتژمێرە چاوەڕێی گەشتەکەمانین، بەڵام ئەو کارمەندانە کە بەشێکیان گرێبەستن و بە وتەی خۆیان نزیکەی شەش مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بۆیە مانیان گرتووە".

رێزان شێخ دلێر، باسی لەوەشکرد "ئێستا بەشێکی زۆر لە پەرلەمانتارانی کورد و عەرەب لە چاوەڕوانی شکاندنی مانگرتنی ئەو کارمەندانەین، بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە شارەکانی خۆمان".


PM:09:34:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو