به‌ڤیدیۆ.. کچێک به‌ هه‌ڵه‌ خرایه‌ تابوته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پزیشكه‌كانی به‌رازیل هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یان كرد دوای ئه‌وه‌ی وایانزانی كچێكی ته‌مه‌ن 37 ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌شی به‌خاكیان سپارد.

ئه‌لمێدا دۆس سانتۆس ئه‌و كچه‌ 37 ساڵه‌یه‌ كه‌ به‌ زیندویی به‌خاكسپیردرا، چونكه‌ زوو زوو له‌هۆش خۆی ده‌چوو، پزیشكه‌كانیش وایانزانیووه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌، به‌ڵام دوای به‌خاكسپاردنی له‌ تابوتێكدا كچه‌كه‌ دوای به‌هۆش هاتنه‌وه‌ی و هه‌وڵدان بۆماوه‌ی 11 رۆژ تا له‌ تابوته‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌، كه‌س فریای نه‌كه‌وت و ئه‌مجاره‌ به‌ راستی گیانی له‌ده‌ستدا.

دانیشتوانی نزیك گۆڕستانه‌كه‌ وتویانه‌ كه‌ گوێیان له‌ ده‌نگ و هاوار بووه‌، به‌ڵام له‌به‌ر سامناكیی گۆڕستانه‌كه‌ گوێیان نه‌داوه‌تێ، دوای 11 رۆژ كه‌سوكاری كچه‌كه‌ بڕیاریانداوه‌ له‌ تابوته‌كه‌ ده‌ری بهێنن، دواجاریش تێبینیان كردووه‌ كه‌ خوێن له‌ناو تابوته‌كه‌دا هه‌یه‌ و نینۆكه‌كانی كچه‌كه‌ شكاوه‌ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ زۆر هه‌وڵیداوه‌ له‌ تابوته‌كه‌ بهێنرێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هاوكات ئیداره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و روداوه‌ ده‌كه‌ن و هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوشكێكی ئه‌و كچه‌ به‌ناوی ئیسامار وتویه‌تی كه‌ نایانه‌وێت پزیشكه‌كان گوناهبار بكه‌ن و ئاماده‌ نین هیچ كێشه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه‌ بنێنه‌وه‌.


PM:08:47:17/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 5516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو