رۆستایی: ره‌نگه ده‌نگدان بۆ 50 پڕۆژه یاسا بكه‌وێته خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق
وێستگه نیوز - پشتیوان جه‌مال
په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان، دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان رێژه‌ی یاسایی ته‌واو ناكه‌ن و پێده‌چێت ده‌نگدان بۆ زیاتر له 50 پڕۆژه یاسا بكه‌وێته خولی داهاتوو.
زانا رۆستایی، په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی عیراق به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی ئێستا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووش كاندیدن، بۆیه دانیشتنه‌كان خاویی تێكه‌وتووه و له‌زۆربه‌ی دانیشتنه‌كان ناتوانرێت رێژه‌یی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران ته‌واو بكرێت.
زانا رۆستایی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێستا زیاتر له 50 پڕۆژه یاسا ئاماده‌ن بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی، ره‌نگه بكه‌ونه خولی داهاتوو.
بڕیاره رۆژی 12-5-2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ئه‌نجام بدرێت و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنیش ده‌ستی به ئاماده‌كارییه‌كان كردووه.
PM:02:36:17/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 936
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت