تانكه‌كانی رووسیا گه‌یشتنه‌ عیراق

‌تانكێكی رووسی

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرچاوەیەکی سەربازیی ئەمڕۆ هه‌ینی 16ی شوباتی 2018، رایگەیاند، عیراق لە قۆناغی یەکەمدا لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا لەگەڵ رووسیا ژمارەیەک تانکی جۆری T90sی روسی لە رێگەی بەندەری ئوم قەسرەوە لە باشوری وڵات بەدەستگەیشتووە.


ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵی تورکیا لە زاری ئەفسەرێک بە پلەی موقەدەم لە وەزارەتی بەرگری عیراق،  کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، "رۆژی پێنجشەممە لە قۆناغی یەکەمدا ژمارەیەک تانکی رووسی جۆری T90s لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا لەگەڵ رووسیا لە رێگەی دەریاوە  گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و لەوێشەوە گواستراونەتەوە بۆ شاری بەسرە".

ئەو ئەفسەرە هەرچەندە ژمارەی تانکەکانی ئاشکرانەکرد، بەڵام رایگەیاند بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا،بەگوێرەی رێکكەوتنەکە ژمارەیەک تانکی دیکە بگەنە عیراق.

ئەوەشی خستەڕوو کۆی هەموو ئەو تانکانەی بەگوێرەی رێککەوتنەکە بڕیارە رادەستی عیراق بکرێن  73 تانکە، و تانکەکان لە چەند رۆژی داهاتوودا دەخرێنە بواری خزمەتکردنەوە.

عرراق خاوەنی تانکی ئەبرامزی ئەمریکییە، تانکی رووسی، زرێپۆش و ئۆتۆمبیلی سەربازیی ئەمریکی و بولگاریی و فڕۆکەی جۆری ئێف ١٦ی ئەمریکی و فڕۆکەی جەنگی جۆرەکانی سوخۆی رووسی و فڕۆکەی جەنگی کۆریە.

هــ. ر


PM:11:01:16/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 2760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو