هه‌شت حزب له ئیئتلافه‌كه‌ی نوجێفی كشانه‌وه
وێستگه نیوزـ
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه هه‌شت حزب له ئیئتلافه‌كه‌ی ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كشاونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌ویستوه ناوی بهێ،رێت به سۆمه‌ریه‌نیوز-ی راگه‌ینادووه كه هه‌شت حزبه‌كه له رۆی پێنجشه‌ممه 15ی شوباتی 2018 له (هاوپه‌یمانیی قه‌راری عیراقی) به سه‌رۆكایه‌تیی ئوسامه نوجێفی، كه‌سایه‌تیی سوننه و جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كشاوه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هۆكاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه له ئیئتلافه‌كه‌ی نوجێفی ئه‌وه بووه گوایه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك هاتونه‌ته ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه كه گومانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره.
له دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ش كه له ئیئتلافه‌كه‌ی نوجێفی كشاونه‌ته‌وه، ته‌لال زه‌وبه‌عی و ناهیده داینی و فارس ئه‌لفارس و محه‌مه‌د داینی و ئه‌حمه‌د مه‌شهه‌دانی و شێخ هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی بووه.
پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عیراق كه بڕیاره له 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه‌بچێت، گۆڕه‌پانی سیاسیی عیراق چه‌ندین هاوپه‌یمانی و لێكترازانی به‌خۆوه بینیووه و هه‌ریه‌كه و ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره زۆرترین ده‌نگ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆخۆی بچنێته‌وه.
AM:11:23:16/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت