ئه‌ردۆغان و تیله‌رسن كۆبونه‌وه‌

‌ئەردۆغان و تیلەرسن

وێستگه‌ نیوزـ

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە شێوەیەکی روون گشت بابەتە پێشەنگەکان و چاوەڕوانییەکانی تورکیای بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن راگەیاند.

لە کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن تاوتوێی پێشھاتەکانی سووریا و عێراق، پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان کرا.

بەگوێرەی میدیای تورکیا، کۆبونەوەکە دوور لە چاوی میدیا بەڕێوەچووە و ماوەی سێ کاتژمێر و 15 خولەک درێژەی کێشاوە.
سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ "کۆبونەوەکە ئەرێنی و بەرهەمداربووە" و بڕیاریشە تیلەرسن هەینی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبێتەوە.

پێش کۆبوونەوەشی لەگەڵ ئەردۆغان، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وڵاتی لوبنانەوە رایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ جۆرە چەکێکی قورسی نەداوە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" تا لێیان وەربگرێتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتیکردنی داعش لە سوریا، وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.


AM:09:59:16/02/2018


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو