به‌ڤیدیۆ... ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی فلۆریدا ده‌ستگیركرا
وێستگه نیوز –
هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌مریكا له ولایه‌تی فلۆریدا چه‌كدارێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵیان ده‌ستگیر كرد كه له روووداوێكی خوێناویدا له خوێندنگه‌یه‌كی ویلایه‌ته‌كه‌دا 17 كه‌سی كوشت.
كه‌مێك به‌ر له كۆتاییهاتنی ده‌وامی خوێندنگه‌ی مارگۆری ستونماندوگلاسی ناوه‌ندی له ولایه‌ته‌ی فلۆریدا و ناردنه‌وه‌ی خوێندكاران بۆ ماڵه‌وه، كه‌سێك به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر خوێندنگه‌كه و 17 كه‌سی كوشت.
له دیمه‌نه‌كانی هێرشه‌كه‌دا كه راسته‌وخۆ له ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌مریكا په‌خش ده‌كرا، خوێندكاران رایانده‌كرده ده‌ره‌وه‌ی بینای خوێندنگه‌كه و هێزه‌كانی پۆلیس و دزگا فریاگوزارییه‌كانیش بڵاوبوونه‌وه.
سكۆت ئیسرائیل فه‌رمانده‌ی پۆلیسی هه‌رێمی براورد وتی: "چه‌كداره‌كه ناوی نیكۆلاس كروز-ه و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به یاساكانه‌وه له خوێندنگه‌كه فه‌سڵ كراوه".
فه‌رمانده‌كه‌ی پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چه‌كداره‌كه به‌بێ هیچ به‌رگرییه‌ك خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه، لێكۆڵه‌ره‌وانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه چه‌كداره‌كه چه‌كێكی جۆی (AR15) و بڕێكی زۆر فیشه‌كی پێبووه، وتیشی: "ئه‌مه كاره‌ساته(....) توانای قسه‌كردنم نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌ناو خوێندنگه‌كه‌دا 12 كه‌س كوژراون و دووانی تر له ده‌ره‌وه و كه‌سێكیش له‌سه‌ر شه‌قام و دووانی تریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ست داوه و قوربانییه‌كانیش خوێندكار و كه‌سانی پێگه‌یشتوون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
AM:10:27:15/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 2060
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت