دی میستۆرا: سوریا رووبه‌ڕووی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاته‌كانی جه‌نگ بۆته‌وه
وێستگه نیوز –
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی له سوریا رایگه‌یاند كه زیادبوونی توندوتیژییه‌كان له‌مدواییانه‌دا بۆته هۆی دروستكردنی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین كاته‌كانی جه‌نگی به‌رده‌وامی سوریا كه تیایدا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆمبارانی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆندان و ده‌ستوه‌ردانی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان زیاد بوون.
ستیفان دی میستۆرا نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئاشتی له سوریا به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وت: "بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه وه‌كو نوێنه‌ری تایبه‌ت كار ده‌كه‌م و تاوه‌كو ئێستا له‌م ماوه‌یه توند‌وتیژتر و خراپتر و مه‌ترسیدارترم نه‌بینیوه".
هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كێك بوو له خوێناوی‌ترین هه‌فته‌كانی جه‌نگی سوریا كه وا بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵه به‌رده‌وامه له‌كاتێكدا هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا به پشتیوانی روسیا و ئێران بۆمبارانی كۆتا دوو گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان كرد كه ئه‌وانیش غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای ئیدلبه له باكووری رۆژئاوای سوریا.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی باس له پڕۆژه بڕیارێك ده‌كات كه كوه‌یت و سوید پێشنیاریان كردووه و تیایدا داوای ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن له سوریا بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ تاوه‌كو رێگه بدرێت یارمه‌تییه‌كان بگه‌نه ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه و برینداره‌كان ده‌ربكرێن.
دی مستۆرا وتی: " ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سوریا ده‌یبینین نه‌ك ته‌نها زیان به هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسیی له ناوده‌بات".
وتیشی: "به‌ڵام ئێمه كۆڵ ناده‌ین له ئه‌ركی ئاشتی جنێڤ كه ئێستا تاكه رێگه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی".
تا ئێستا ئه‌ركی ئاشتی جنێڤ كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات هیچ پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه. ساڵی رابردوو روسیا و توركیا و ئێران پێكه‌وه رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سنوورێك بۆ زیادبوونی گرژییه‌كان له رۆژئاوای سوریا دابنێن به سوود وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا.
نیكی هه‌یڵی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی وت: "ده‌بێت روسیا گره‌نتی پابه‌ندبوونی لایه‌نه‌كان بدات به رێكه‌وتنی زیادنه‌بوونی گرژییه‌كان له‌و ناوچانه‌دا و كار بكات بۆ له‌ناوبردنی هه‌موو چه‌كه كیمیاییه‌كان له سوریادا".
وتیشی: "به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه ئێمه ده‌بینین رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامه له بۆمباران كردن و چه‌وساندنه‌وه و به‌كارهێنانی گازی كیمیایی دژی هاوڵاتیه مه‌ده‌نییه‌كان. روسیا ده‌توانێت فشار بخاته سه‌ر رژێمه‌كه و به‌ڵێن بدات هه‌وڵێكی راسته‌قینه بدات بۆ ئاشتی له سوریادا. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه روسیا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خۆی به‌كاربهێنێت".
له وه‌ڵامێكدا بۆ نیكی هه‌یڵی، ڤاسێلی نیبینزیا نوێنه‌ری روسیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتی: "ئه‌ركی سیاسیی سوریا نابێت بخرێته ژێر فشاری ده‌ره‌كییه‌وه".
نوێنه‌ره‌كه‌ی روسیا داواشی له ئه‌مریكا كرد ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كاربهێنێت بۆ فشار خستنه سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سوریا تاوه‌كو گره‌نتی وه‌ستاندنی شه‌ڕ بدات.
سەرچاوە: VOA
AM:08:47:15/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 1272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت