كه‌ناڵی 7 Newsی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه روداوه‌كه له شاری باركلاند-ی باشور له ولایه‌تی فلۆریدا رویداوه و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 20 كه‌س بریندار بوون.
هاوكات تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن-ی ئه‌مریكا له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا چه‌ندین منداڵی ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ی نیشانداوه كه خوێندنگاكه‌یان جێهێشتووه.
سی ئێن ئێن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێزه ئه‌منییه‌كان چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه ته‌قه‌ی كردووه هه‌ڵاتووه و هێشتا پۆلیس ده‌ستگیری نه‌كردووه.
ئه‌مه دووه‌م روداوی ته‌قه‌كردنه كه رۆژی چوارشه‌ممه 14ی شوباتی 2018 له ئه‌مریكا روبدات و له روداوێكی دیكه‌شدا پۆلیسی ولایه‌تی میریلاند-ی ئه‌مریكا ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد سه‌باره‌ت به روداوێكی ته‌قه‌كردن كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به كاتی ئه‌مریكا روویداوه.
پۆلسی ولایه‌تی میریلاند رایگەیاند روداوه‌كه كاتژمێر 7:15ی سه‌رله‌به‌یانی به كاتی ئه‌مریكا رویداوه و هێرشبه‌ره‌كه له نزیك ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا ته‌قه‌ی كردووه و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون.
هاوكات نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا تیمی تایبه‌تی خۆی ره‌وانه‌ی شوێنی روداوه‌كه كردووه و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌شی له روداوه‌كه ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا راشیگه‌یاندووه كه دۆخه‌كه كۆنتڕۆڵ كراوه و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌منیش به‌دوای هێرشه‌كه‌وه نییه.