كچی مۆزەکە، ئەو کچەی به روتی ده‌ژی و گه‌ڵای دار دەخوات
وێستگه نیوزـ
خانمێكی ئوسترالی بڕیاریدا واز له زۆر ره‌فتار بهێنێت كه به‌وته‌ی خۆی ته‌نها پاره خه‌رجكردنه، بۆیه بڕیاریداوه له كوخێكی بچوكدا له دارستانێكی ئه‌مریكای باشور بژی و ده‌ڵێت به‌هۆیه‌وه توانیویه‌تی هه‌زاران دۆلاری بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و خانمه كه "كچی مۆزه‌كه" یان "فریلی" ناسراوه ئاشكرایكردووه كه وازی له هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی جوانكاریی و شامپۆی قژ شتن هێناوه و چیتر بایه‌خیش به‌وه نادات چۆن له موی زیاده‌ی له‌شی رزگاری بێت و گوێی پێ نادات، هه‌موو رۆژێكیش میوه‌یه‌ك له به‌رده‌م ئه‌و كوخه ده‌ڕوێنێت كه لێی ده‌ژی.
فریلی ته‌مه‌نی 37 ساڵه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر گه‌ڵای دار و گژوگیا و رووه‌ك ده‌ژی و زۆربه‌ی كاتیش وای به‌باش ده‌زانێت كه رووت بێت و هیچ جلوبه‌رگێكی له‌به‌ردان نه‌بێت، به‌وه‌ش له خه‌رجیی جلوبه‌رگ وه‌ك هۆكارێكی جوانكاری ده‌ربازی بووه.
به‌لای فریلی نازناوی "كچی مۆزه‌كه" زۆر په‌سه‌نده و زیاتر ئه‌و ناوه‌ی پێ خۆشه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه چۆن پاكوخاوێنیی خۆی راده‌گرێت، وتویه‌تی كه به ئاوی باران خۆی ده‌شوات و له ئاوی كانیاوه سروشتییه‌كانیش ده‌خواته‌وه.
PM:11:13:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 51834
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت