گوڵ ده‌به‌خشێته‌وه
وێستگه نیوز -
خانمه پێشكه‌شكار سۆزان كه‌مال له رۆژی خۆشه‌ویستیدا گوڵی سووری به‌سه‌ر شۆفێران و به‌شێك له كارمه‌ندانی پۆلیس دابه‌ش كرد.
ئه‌مڕۆ سۆزان كه‌مال خانمه پێشكه‌شكار به‌بۆنه‌ی رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین"، گوڵی سووری به‌سه‌ر شۆفێران و به‌شێك له كارمه‌ندانی پۆلیس دابه‌ش كرد.
سۆزان كه‌مال نووسیویه‌تی: "با رێز له ماندووبوونی یه‌كتر بگرین، با به گوڵێك خۆشه‌ویستی له نێوان یه‌كتر دروست بكه‌ین".
لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان یادی رۆژی خۆشه‌ویستی "ڤالانتاین" به‌رز راده‌گیرێت و عاشقان وەک رۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن، لەم جەژنەدا زۆر کەس لەگەڵ خۆشەویستەکانیان جەژن دەگێڕن و پۆستکارت یان نامەی عاشقانە بۆ یەکتر دەنێرن یان بە بەسەربردنی کاتێکی رۆمانسی لەگەڵ خۆشەویستەکانیان، گوزارشت لە خۆشییەکان دەکەن.
PM:08:19:14/02/2018
ئه‌م بابه‌ته 12126
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت